Erbil 31°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 12:18

که‌سێک له‌ هه‌ولێر له‌سه‌ر کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی خنکاند

ته‌مه‌نی 36 ساڵه‌
کوردستان TV
#7
100%

له‌گه‌ڕه‌كی رۆشه‌نبیری شاری هه‌ولێر كه‌سێك له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی خنكاند و پۆلیسیش له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌كۆڵێته‌وه‌.

پۆلیسی هه‌ولێر له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك رایگه‌یاندووه‌: دوێنێ رێكه‌وتی 6/1/2018 كاتژمێر (٦)پۆلیس ئاگادار كرانه‌وه‌ به‌بوونی ڕووداوێكی نه‌خوازراو له‌گه‌ڕه‌كی رۆشه‌نبیری، دوای گه‌یشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو ده‌ركه‌وت كه‌وا كه‌سێك به‌ناوی (سه‌ركه‌وت محه‌مه‌د ره‌شید)، ته‌مه‌ن (36) ساڵ، له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیان خۆی به‌په‌تێك به‌ پانكه‌ هه‌ڵواسیوه‌ و كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه‌ .

پۆلیس ده‌شڵێ:  دۆسیه‌ی لێكۆلینه‌وه‌ بۆ ئه‌م ڕووداوه‌ كرایه‌وه‌و به‌پێ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ ناوبراو له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی خنكاندووه‌ .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.