Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 15:27

فه‌نه‌ربه‌خچه‌و سیرڤینا سه‌رکه‌وتنیان تۆمارکرد

توانی به‌ئه‌نجامی 79 خاڵ به‌رامبه‌ر 74 خاڵ بباته‌وه‌
کوردستان TV
100%


له‌ میانی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی شازده‌هه‌مى قۆناغی دووه‌می خولی باسكه‌ی ئه‌وروپا یانه‌ی فه‌نه‌رباخچه‌ی پاڵه‌ولانی وه‌رزی رابردوو به‌ئه‌نجامی 79 خاڵ به‌رانبه‌ر 74 خاڵ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی باسكۆنیا به‌ده‌ست هێنا.

 یانه‌ توركیه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ ئیسپانیه‌كیه‌ كرد، ئه‌گه‌رچی له‌ماوه‌ی یه‌كه‌م تیپه‌ ئیسپانیه‌كه‌ پێشكه‌وت، به‌ڵام له‌ماوه‌كانی دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م فه‌نه‌ر باخچه‌ باشتر ده‌ركه‌وتوو توانی به‌ئه‌نجامی 79 خاڵ به‌رامبه‌ر 74 خاڵ بباته‌وه‌.

 له‌ یاریه‌كی دیكه‌ی ئه‌م قۆناغه‌دا سرڤینا زڤیدا توانی براوه‌ی یاری به‌رامبه‌ر زالگیراس كاوناس بوو به‌ئه‌نجامی 77 خاڵ به‌رامبه‌ر 65 خاڵ ، یانه‌ی سرڤینا هه‌ر له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌وه‌ به‌ئاستێكی باشتر ده‌ركه‌وتوو توانی براوه‌ی یاریه‌كه‌بێت.

 به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ یانه‌ی سرڤینا كۆی خاڵه‌كانی كرده‌ 23 خاڵ و له‌خانه‌ی یازده‌هه‌می ریزبه‌ندیه‌، زالگیراس كاوناسیش له‌خانه‌ی به‌26 خاڵ له‌خانه‌ی شه‌شه‌م مایه‌وه‌.

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.