Erbil 31°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 12:19

سه‌فین دزه‌یى هه‌واڵێکی سایتی ته‌سنیمی ئێرانی به‌درۆده‌خاته‌وه‌

گوایه‌ خۆپیشاندانه‌كانى ئێران له‌ هه‌ولێره‌وه به‌ڕێوه‌ ده‌برێن
کوردستان TV
#7
100%


وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌واڵێكی سایتی ته‌سنیمی ئێرانی به‌درۆده‌خاته‌وه‌، گوایه‌ خۆپیشاندانه‌كانى ئێران له‌ هه‌ولێره‌وه به‌ڕێوه‌ ده‌برێن. سه‌فین دزه‌یى رایگه‌یاند: ئێمه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌م تۆمه‌ته‌ دروستكراوه‌ بێبنه‌مایه‌ كه‌ له‌ هه‌موو ڕاستییه‌كه‌وه‌ دووره،‌ ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌. هه‌رێمى كوردستان به‌ كرده‌وه‌ سه‌لماندوویه‌تى كه‌ هه‌میشه‌ فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه‌ بووه‌.


سایتى ته‌سنیمى ئێرانى له‌ زارى ئاغاى موحسینى ڕه‌زایى، سكرتێرى گشتیى ئه‌نجومه‌نى ده‌ستنیشانكردنی به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئێرانه‌وه‌، تۆمه‌تێكى بێبنه‌ماى به‌رامبه‌ر هه‌رێمى كوردستان بڵاوكردۆته‌وه‌ گوایه‌ خۆپیشاندانه‌كانى ئێران له‌ هه‌ولێره‌وه به‌ڕێوه‌ ده‌برێن!.

ئێمه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌م تۆمه‌ته‌ دروستكراوه‌ بێبنه‌مایه‌ كه‌ له‌ هه‌موو ڕاستییه‌كه‌وه‌ دووره،‌ ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌. هه‌رێمى كوردستان به‌ كرده‌وه‌ سه‌لماندوویه‌تى كه‌ هه‌میشه‌ فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه‌ بووه‌ و هه‌رگیز ڕێگه‌ى نه‌داوه‌ و نادات ببێته‌ هۆى ئاڵۆزى و دروستبوونى پشێوى له‌ وڵاتانى دراوسێ.

هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، ناوچه‌كه‌ و جیهانیش هه‌میشه‌ خوازیارى په‌یوه‌ندییه‌كى دۆستانه‌یه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێزگرتن و به‌رژوه‌ندیى هاوبه‌ش. ئه‌م جۆره‌ لێدوانانه‌ هیچ خزمه‌تێك به‌ دراوسێیه‌تى و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامى ناكەن.

سه‌فین دزه‌یى
وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
6/1/2018

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.