ئاژنسی فارسنیوزی سه‌ر به سوپای پاسداران رۆژی هه‌ینی رابردوو رایگه‌یاند كه بڵاوكراوه‌ی هه‌فتانه‌ی گروپی داعش له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی له خۆپیشانده‌رانی ئێران كردووه. ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه‌له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ئێرانی له هه‌وڵدابوون تا وڵاتانی بیانی تاوانبار بكه‌ن به‌وه‌ی ده‌ستیان له‌پشت خۆپیشاندانه‌كانه‌وه هه‌یه.
فارس‌نیوز له هه‌واڵه‌كه‌دا نووسیویه‌تی كه داعش له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا رایگه‌یاندووه: ته‌نیا شتێك كه سیسته‌می ئێران ده‌ترسێنێت درووستكردنی ئاژاوه و ئاڵۆزییه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی به‌رپرسان و راگه‌یاندنه‌كانی ئێران خۆپیشاندانه‌كان زیاتر له شاره‌كانی دوور له پایته‌خت و به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تیی به هۆی بارودۆخی خراپی ئابووریی و بێكاری ئه‌نجامدراون.
سه‌رچاوه/ عه‌ره‌بییه
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.