Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 08:24

جۆره‌ مۆزێک به‌رهه‌مهێنراوه‌ که‌ به‌ توێکڵه‌که‌یه‌وه‌ ده‌خورێت

به‌ ژاپۆنى پێی ده‌وترێت ئوكه‌یاما واته‌ سه‌رنجڕاكێش
جۆره‌ مۆزێك به‌رهه‌مهێنراوه‌ كه‌ به‌ توێكڵه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌خورێت
کوردستان TV
100%

جوتیاره‌كانى ژاپۆن سه‌ركه‌وتوو بوون له‌ چاندن و به‌رهه‌مهێنانى جۆرێكى مۆز كه‌ به‌ توێكڵه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌خورێت.

ئه‌م جۆره‌ مۆزه‌ ناوى موونگیى لێنراوه‌ و به‌ ژاپۆنى پێی ده‌وترێت ئوكه‌یاما واته‌ سه‌رنجڕاكێش، جوتیاره‌كانى ژاپۆن له‌ رێگه‌ى به‌كارهێنانى ته‌كنۆلۆژیاوه‌ توانیویانه‌ كه‌شێكى وا دروستبكه‌ن كه‌ هاوشێوه‌ى كه‌شه‌ هه‌واى سه‌رده‌مى چاخى سه‌هۆڵین بێت كه‌ ئه‌وكات مۆزه‌كان به‌ توێكڵه‌وه‌ ده‌توانرا بخورێت، مێژووى چاخى سه‌هۆڵین ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 20 هه‌زار ساڵ پێش ئێستا. 

جوتیاره‌كان له‌ ژاپۆن له‌ رێگه‌ى دى ئین ئینه‌وه‌ ئه‌م جۆره‌ مۆزه‌ به‌رهه‌م دێنن، هه‌روه‌ها ئه‌م مۆزه‌ ته‌نها به‌ ماوه‌ى چوار مانگ گه‌شه‌ ده‌كات، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ شێوه‌ى سروشتى مۆز دوو ساڵى پێ ده‌چێت تا گه‌وره‌ بێت و گه‌شه‌ بسێنێت به‌ گوێره‌ى پێویست بۆ به‌كارهێنانى. 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م نوێكاریه‌ هه‌رزان به‌ ده‌ست ناكه‌وێ و نرخى ته‌نها یه‌ك مۆز ده‌گاته‌ 5.70 دۆلار و له‌ ئه‌نجامدا مۆزى موونگیى شیرینتره‌ له‌ مۆزه‌كانى تر به‌ رێژه‌ى 24.8 گرام شه‌كر له‌ خۆ ده‌گرێت به‌ به‌راورد له‌ مۆزى ئاسایى كه‌ رێژه‌ى 18.3 گرام شه‌كرى تێدایه‌.

به‌ پێی لێدوانێكى نوسراو له‌سه‌ر وێبسایتى (D&T)  ده‌رباره‌ى مۆزى موونگى جوتیارییك وتى توێكڵى مۆز پێكهاته‌یه‌كى نایاب له‌ ڤیتامین بى 6 و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ له‌ ماگنییزیه‌م، له‌ هه‌مان كاتدا ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ مادده‌یه‌ك به‌ ناوی (tryptophan) كه‌ مادده‌یه‌كی خاوه‌ له‌ سیرۆتین.

سیرۆتین، جێگیربوونی هۆشه‌ هه‌روه‌ها یارمه‌تی خه‌وێكی باش ده‌دات .

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان / سیروان عه‌زیز

خواردن

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.