Erbil 6°C پێنجشەممە 02 کانوونی دووەم 21:32

شاندێکی هه‌رسێ لایه‌نى گۆڕان و کۆمەڵ و هاوپه‌یمانی سه‌ردانى بەغداى کرد

شانده‌كه‌ له‌گه‌ل لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

شاندێکی هاوبەشی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان گەیشتنە بەغدا.

میدیای فەرمی گۆڕان بلاوى كرده‌وه‌، شاندی ئەو سێ لایەنە بۆ گفتوگۆ و تاوتوێكردنی‌ كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێمی کوردستان و حكومه‌تی‌ عێراق سەردانی بەغدای کردووە، بۆ ئەو مەبەستەش جگە لە سەرکردەو لایەنە عێراقییەکان لەگەڵ بەرپرسانی حکومیش کۆدەبنەوە.

شاندەکە پێك دێت له‌ شۆڕش حاجی‌ و ره‌ئوف عوسمان له‌ نوێنەرانی گۆڕان و هه‌روه‌ها خانم حه‌مه‌ ره‌حیم و حه‌سه‌ن جیهاد نوێنەرانی هاوپه‌یمانی‌ بۆ دیموكراسی‌ و دادپه‌روه‌ری و محه‌مه‌د حه‌كیم و ئه‌حمه‌د حاجی‌ ره‌شید نوێنەرانی  كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی.

له‌م باره‌وه‌ رێبوار كەریم، وتەبێژی هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری رایگەیاند، شانده‌كه‌ لەگەڵ سەرۆك وەزیران و سەرۆك كۆماری عێراق و هەروەها پێدەچێت لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و هەموو ئەو كەسانەی كە پەیوەندیدارن كۆببنەوە".

رێبوار كەریم، وتیشی" شاندەكە لەكۆبوونەوەكانیدا باسی ئەو پێشێلكاریانە دەكەن كە لە ناوچەكانی كەركوك و خورماتوو و هەندێك ناوچەی دیكە دەكرێت، كە دەبێت بەزووترین كات رابگیردێت، هەروەها گفتوگۆ لەسەر ناردنی بودجە و موچەی خەڵكی كوردستان دەكرێت. وتیشى"  شانده‌كه‌ هه‌ولى دەستپێكردنەوەی گفتوگان لە نێوان هەرێم و بەغدا ده‌دات، بەپێی دەستوری عێراق.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌، جاسم محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌تی یاسا، دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ ته‌واوی ئه‌و وه‌فدانه‌ی كه‌ له‌ دوای  دروستبوونی ئاڵۆزی له‌نێوان به‌غداو هه‌ولێر سه‌ردانی به‌غدایان كردوه‌ حزبین و  سه‌رۆك وه‌زیرانیان نه‌بینیوه‌.

جاسم محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاندوه‌: ته‌واوی وه‌فدانه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ سه‌ردانی به‌غدایان كردوه‌ حزبی بوون و هیچ وه‌فدێكی ره‌سمی به‌ناوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ سه‌ردانی به‌غدای نه‌كردوه‌. 

وتیشی: ئه‌و وه‌فدانه‌ به‌زۆری سه‌ردانی سه‌رۆك كۆمارو سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی كوتله‌ سیاسیه‌كانیان كردوه‌و له‌گه‌ڵ عه‌بادیدا كۆنه‌بوونه‌ته‌وه‌. 


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.