Erbil 7°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 19:30

" که‌نار ته‌ها و مه‌سعود عه‌زیز" ی له‌ کۆنسێرتێکدا

كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تیی بۆ لێقه‌ماوان ئامانجی ئه‌و كۆنسێرته‌یه‌
کوردستان TV
100%


له‌ شاری سلێمانی كۆنسێرتێكی گۆرانیی و موزیك له‌ ژێر ناوی (نه‌وای زاگرۆس) بۆ دوو هونه‌رمه‌ندی كۆرانیبێژ ی خه‌ڵكی كرماشان و سلێمانی سازده‌كرێت .

له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنییدا گرووپی موزیكی لور كه‌ سه‌ر به‌ سه‌نته‌ری هاوبه‌شی لوره‌ له‌ شاری سلێمانی هه‌ڵده‌ستێت به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆنسێرته‌ بۆ هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند "مه‌سعود عه‌زیز " ی خه‌ڵكی گێلانی ی شاری كرماشانه‌ و " كه‌نار  ته‌ها " خه‌ڵكی شاری سلێمانییه‌ .

جێی باسه‌ ئامانج له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆنسێرته‌ كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تییه‌ بۆ لێقه‌ماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی هه‌ردوو شاری ده‌ربه‌ندیخان و كرماشان .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.