Erbil 16°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 05:28

سندووقی خانەنشینی چالاک دەکرێ و  دەرماڵەکانیش بەپێی یاسا ڕێک دەخرێنه‌وه‌

 پڕۆژەیاسای چاکسازی مووچەو خانەنشینی داهاتێکی زۆر دەگەڕێنێتەوە
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ چوارشەممە 3/1/2018، ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا دوای گەیاندنی پڕۆژەی چاکسازی مووچە و خانەنشینی به‌ پەرلەمانی کوردستان، ئاماژەی بەوە کرد" ئەمڕۆ پڕۆژەی خەڵکمان هێنا بۆ پەرلەمانی کوردستان، پڕۆژەکە پەیوەندی بە بژێوی و مووچەی خەڵکی کوردستانەوە هەیە.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئەنجومەنی شوورا ئامادەییان دەربڕیوە تاوەکو لە ماوەیەکی کورتدا پێداچوونەوەیەکی دەستووری و یاسایی بە پڕۆژەکەدا بکەن.

جەختیشی لەوە کردەوە" ناوەڕۆکی پڕۆژەکە بە دڵی هەموو خەڵکی کوردستان دەبێ، ئەگەر جێبەجێ بکرێت، لەمەودوا دەتوانین مووچەیەکی شایستە بۆ ئەو کەسانە دابین بکەین کە شایستەی مووچەن، بەداخەوە لەماوەی ساڵانی ڕابردوو بە یاسا هەندێک مووچە بۆ کەسانێک تەرخان کراوە“.

هیوای ئەوەشی خواست، پڕۆژەیاساکە پێش تەواوبوونی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان، وەک یاسایەک بڕیاری لەبارەوە بدرێت، چونکە ”کۆمەڵێک ماددەی وردی لەخۆوە گرتووە کە ماوە دانراوە بۆ جێبەجێکردنی و سزاش دانراوە بۆ ئەوانەی دەبنە ڕێگر لەبەردەم جێبەجێکردنی یاساکە“.

ئامانج ڕەحیم باسی لەوە کرد کە پڕۆژە یاساکە، کەرتی مەدەنی، سەربازی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەگرێتەوە. گوتیشی" لە 1/1/2018ەوە سندووقی خانەنشینی چالاک دەکرێ و چیتر پارەی خانەنشینی بۆ هیچ شوێنێکی دیکە نانێردرێت، دەرماڵەکانیش بەپێی یاساکە ڕێک دەخرێت“.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.