عەلی شەمخانی سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رایگەیاند كە لە 30%ی دروشمەكانی دژ بە ئێران لە سعودییەوە سەرچاوە دەگرێت .
شەمخانی گوتی : بەپێی لێكۆڵینەوەكان ئەوانەی ئەنجامی دەدەن ، 27%ی ئەو دروشمانەی كە ئاراستە دەكرێن دژ بە ئێران لە سعودییەوە دەردەچێت .
روونیشیكردەوە كە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و بەریتانیا و شانشینی سعودییە پشتگیری و یارمەتی خۆپیشاندەران دەدەن .
سكرتێری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ئەوەشی راگەیاند كە ئەوەی دەكرێت بەرپاكردنی جەنگێكی ناڕاستەوخۆیەوە بەرامبەر بە ئێران ئەنجام دەدرێت .
پێشبینیشی كرد كە ئەو خۆپیشاندانانە چەند رۆژێكە و بە كۆتا دێت .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.