Erbil 16°C شەممە 23 تشرینی دووەم 10:17

بەشار ئەسەد سێ‌ وەزیری نوێی بۆ کابینەی حکومەتەکەی دیاریکرد

له‌ ساڵی 2011 وه تائێستا گۆڕانكاری له‌ چه‌ند وه‌زیرێك كردووه‌
کوردستان TV
100%


سه‌رۆكی سوریا هه‌ر یه‌ك له‌ وه‌زیرانی به‌رگری و پیشه‌سازی و راگه‌یاندنی وڵاته‌كه‌ی دیاریكرد.

ئاژانسی سانای سوریا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌  1-1-2018 به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا عه‌لی عه‌بدوڵا ئه‌یوبی وه‌ك وه‌زیری به‌رگری و محه‌مه‌د مازن عه‌لی وه‌ك وه‌زیری پیشه‌سازی و عه‌بدوڵڵا ساره‌ وه‌ك وه‌زیری راگه‌یاندن دیاریكرد.

ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ به‌شار ئه‌سه‌د گۆرانكاری له‌م سێ وه‌زاره‌ته‌ كردووه‌ ئامانج خزمه‌تكردنه‌ به‌ هاووڵاتیان.

له‌ ساڵی 2011 وه‌ شه‌ڕ له‌ سوریا بوونی هه‌یه‌ و له‌و كاته‌شه‌وه‌ تائێستا سه‌رۆكی سوریا چه‌ند وه‌زیرێكی له‌كاره‌كانیان دوور خستوه‌ته‌وه‌و كه‌سانی دیكه‌ی له‌شوێنه‌كانیان داناوه‌.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.