Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 13:37

شیرین عه‌بادی: خۆپیشاندانه‌کانی ئێران سه‌ره‌تایه‌ بۆ رووداوێکی زۆر مه‌زن و به‌مزووانه‌ کپ نابێته‌وه‌

شیرین عه‌بادی: نائومێدی گه‌نجان گه‌یشتووته‌ لوتكه‌
شیرین عه‌بادی: خۆپیشاندانه‌كانی ئێران سه‌ره‌تایه‌ بۆ رووداوێكی زۆر مه‌زن و به‌مزووانه‌ كپ نابێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

خاتوو شیرین عه‌بادی مافناس و براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی له‌ گفتوگۆیه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسادا سه‌باره‌ت به‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئێستای ئێران وتی كه‌ ئه‌وه‌ سه‌ره‌تایه‌ بۆ رووداوێكی زۆر گه‌وره‌ و بزاوتێكی زۆر به‌هێزتره‌ له‌و بزاوته‌ی كه‌ ساڵی 2009 دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئێران سه‌ریهه‌ڵدا و سه‌ركوت كرا.

شیرین عه‌بادی كه‌ مافناسێكی ئێرانییه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات: ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ ئێران ده‌یبینین به‌مزووانه‌ كۆتایی پێنایه‌ت و پێده‌چێت كه‌ ببێته‌ سه‌ره‌تایه‌ك بۆ بزاوتێكی زۆر مه‌زن كه‌ سه‌ری رایه‌ڵه‌كه‌ی له‌ساڵی 2009ـه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌. 

حكومه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌وسا توانیی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌ توندوتیژیی كپ بكاته‌وه‌، به‌ڵام ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك له‌ خراپی بارودۆخی ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی وه‌كو خۆی مایه‌وه‌.

خاتوو شیرین عه‌بادی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ نائومێدی گه‌نجان گه‌یشتووته‌ لوتكه‌ و بارودۆخی ئابووریی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر وێرانه‌ و جیاوازیی چینایه‌تیی له‌ نێوان هه‌ژار و ساماندار بووه‌ته‌ بناغه‌ی سه‌ره‌كیی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌مجاره‌.


سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا    
مه‌سعود / كوردستان تی 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.