مه‌ھدی عه‌لاق ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند" بنیاتنانه‌وه‌و چاككردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووریی ناوچه رزگاركراوه‌كانی عیراق 90 ترلیۆن دینارى پێویسته.
ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق راشیگه‌یاندوه، له‌ڕێگای لێكۆڵینه‌وه مه‌یدانییه‌كانه‌وه بڕی ئه‌و زیانانه‌ی به‌ر ژێرخانی ئابووریی ناوچه رزگاركراوه‌كان كه‌وتوون، دیاریكراون كه چاككردنه‌وه‌یان 90 ترلیۆن دیناری پێویست ده‌بێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی زیاتر له نیوه‌ی ئاواره‌كان گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه ناوچه‌كانیان، به‌ڵام تا ناوچه رزگاركراوه‌كان به ته‌واوی ئاوه‌دان نه‌كرێنه‌وه، ناكرێت ئاواره‌كان بگه‌ڕێندرێنه‌وه ناوچه‌كانیان .
له‌باره‌ی كۆنگره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراقیش، كه بریاره له مانگی شوباتدا له كوه‌یت به‌رێوه‌بچێت، ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاندوه" ئامانج له رێكخستنی كۆنگره‌كه به‌ده‌ستھێنانی ھاوكارییه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاوه‌دانی و سه‌قامگیری بۆ ناوچه رزگاركراوه‌كانی عیراق و داواشی له كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی كردووه ھاوكاریی زیاتر بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق پێشكه‌شی حكومه‌تی به‌غدا بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.