موزیكژه‌نی ناسراوی كورد ( دلشاد محه‌مه‌د سه‌عید) دوای دوو ساڵ خوێندنی له‌سه‌ر موزیكی كوردی له وڵاتی نه‌مسا توانی بڕوانامه‌ی دكتۆرا به‌ده‌ست بهێنێت .
له ژێر ناوی (لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر مۆسیقای كرمانجی) و دوای دوو ساڵ خوێندنی بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی دكتۆرا ، له زانكۆی" مۆزارت " له شاری" سالزبورگ" له وڵاتی نه‌مسا هونه‌رمه‌ندی كورد "دلشاد محه‌مه‌د" توانی ئه‌و بروانامه‌یه به پله‌ی زۆر باش به ده‌ستبهێنێت .
ئه‌دیب چه‌لكی شاعیر ئاشكرایكرد مامۆستا " دلشاد" ی موزیكژه‌ن چه‌ند راستییه‌ك هه‌بوو له‌سه‌ر موزیكی كوردی ناوبراو تا ئێستا ئاشكراینه‌كردبوو، به‌ڵام له‌م لێكۆلینه‌وه‌یه‌دا روونیكرده‌وه و سه‌لماندی كه موزیكی كرمانجی به هه‌موو ره‌نگ و شێوه‌كانییه‌وه زۆر جیاوازه له‌گه‌ڵ موزیكی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ده‌ڤه‌ری قه‌وقاز ،هه‌روه‌ها خاڵی هاوبه‌شی زۆر كه‌مه له‌گه‌ل موزیكی زاراوه‌كانی دیكه‌ی كوردی.
بریاره هونه‌رمه‌ند "دلشاد" له دوا قۆناغی خوێندی له مانگی 6ی 2018 له ئاهه‌نگێكی شایسته‌دا ئه‌و بروانامه‌یه‌ی پێشكه‌ش بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.