Erbil 6°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 23:28

ئه‌مریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێران ئاماده‌ ده‌که‌ن

كار له‌سه‌ر چوار میحوه‌ری سه‌ره‌كی ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

هه‌ر یه‌ك له‌ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاو ئیسرائیل پلانێكی هاوبه‌شیان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌دا داڕشتووه‌.

رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوولا له‌لایه‌ن هێربێرت ماكماسته‌ر، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ئه‌مریكا و مائیر بنشابات ، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ئیسرائیل له‌ 12ی كانوونی دووه‌م واژۆ كراوه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی پێگه‌ی ئه‌كسیۆس ره‌شنووسی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ئه‌مریكا و ئیسرائیل  چوارمیحوه‌ری سه‌ره‌كی له‌خۆده‌گرێت..

میحوه‌ری یه‌كه‌م بریتی ده‌بێت له‌ چاودێریكردنی چالاكییه‌كانی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئێران له‌باره‌ی پڕۆگرامی ئه‌تۆمی ، میحوه‌ری دووه‌میش رێگه‌گرتن ده‌بێ له‌ چالاكییه‌كانی ئێران له‌ سوریاو نه‌هێشتنی پاڵپشتییه‌ بۆ حیزبوڵڵای لوبنانی، میحوه‌ری سێیه‌میش تایبه‌ت ده‌بێ به‌ پرۆگرامی رۆكیته‌ بالیستییه‌كان و پلانی ئێران كه‌ ده‌یه‌وێ بنكه‌یه‌كی ئه‌و رۆكێتانه‌ له‌ سوریاو لوبنان دابنێ، میحوه‌ری چواره‌میش خۆئاماده‌كردن ده‌بێ بۆ هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن ئێران و حیزبوڵڵاوه‌ ئه‌نجام بدرێت.

سه‌رچاوه‌ : سپۆتینگ

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.