له‌میانی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی بیستهههمی خولی پریمه‌رلیگ یانه‌ی كریستاڵ پالاس له‌سه‌ر یاریگای خۆی دووچاری دۆراندن بویه‌وه له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌رسناڵ به‌ئه‌نجامی سێی گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ.
له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌وه ئه‌رسناڵ باشتر بوو له‌یانه‌ی كریستال پالاس تا له‌خوله‌كی بیست‌و پێنج شكۆدران موستافی گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ تۆپچیه‌كان به‌ده‌ست هێنا، گێمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه به‌كۆتا هات.
له‌گێمی دووه‌می یاریه‌كه‌دا دوای تێپه‌ربوونی چوار خولهك یاریزان ئه‌ندرۆس تاونسید توانی گۆڵی به‌رامبه‌ر بوون بۆ خاوه‌ن ماڵ به‌ده‌ست بێنێته‌وه.
دوابه‌دوای ئه‌و گۆڵه كورانی ئارسین ڤینگه‌ر به‌رده‌وامبوو له‌گوشاره‌كانیان تا له‌خوله‌كی شه‌ست و دوو ئه‌لێكس سانچێز توانی گۆڵی دووه‌م بۆ ئه‌رسناڵ تۆمار بكات وتیپهكهی پێش بخاته‌وه.
چوار خولهك دوای ئه‌و گۆڵه جارێكی دیكه ئه‌لێكس سانچێز خۆی گه‌یانده گۆڵی كریستاڵ پاڵاس و دووه‌م گۆڵی خۆی لهیاریهكهو سێیه‌م گۆڵی تۆپچیه‌كانی له‌نده‌نی تۆماركرد.
له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی كریستاڵ زۆر هه‌وڵیدا جیاوازی گۆڵهكان كه‌م بكاته‌وه تا خوله‌كێك به‌ر لهبهكۆتا هاتنی یاریه‌كه جیمس تۆمكینز توانی گۆڵی دووه‌م بۆ كریستال تۆماربكات، به‌مجۆره یاریه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی تیپی میوان به‌كۆتا هات به‌سێی گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.