ئه‌مریكا پاڵپشتی له خۆپیشاندانه‌كانی ئێران ده‌كات و داواش له وڵاتان ده‌كات پاڵپشتی له مافه سه‌ره‌كییه‌كانی گه‌لی ئێران و بكه‌ن و سنوورێك بۆ گه‌نده‌ڵییه‌كانی ئه‌و وڵاته دابنێن.
هێزه‌ر ناوێرت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند:ئێمه چاودێری ئه‌و راپۆرتانه ده‌كه‌ین كه باس له خۆپیشاندانه ئاشتییهكانی خه‌ڵكی ته‌واوی شاره‌كانی ئێران ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتی:رێبه‌رانی ئێران ئه‌و وڵاته ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن مێژوویه‌یان له‌ناو گه‌نده‌ڵیدا نقووم كردووه‌و نوێنه‌رایه‌تی هه‌نارده‌كردنی توندوتیژی و خۆین ره‌شتن و ئاژاوه‌نانه‌وه ده‌كه‌ن.
گوتیشی: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئیدانه‌ی ده‌ستگیركردنی خۆپیشانده‌ران ده‌كات و داواش له وڵاتان ده‌كات پاڵپشتی له مافه سه‌ره‌كییه‌كانی گه‌لی ئێران و بكه‌ن و سنوورێك بۆ گه‌نده‌ڵییه‌كانی ئه‌و وڵاته دابنێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.