Erbil 7°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 19:55

ئه‌لبوومه‌ بڵاوکراوه‌کانی 2017

ژماره‌یه‌ له‌ هونه‌رمه‌ندان له‌ چاوه‌روانی سپۆنسه‌ر دان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومه‌كانیان
کوردستان TV
100%


له‌ ساڵی 2017 ژماره‌یه‌ك له‌ هونه‌رمه‌نده‌ ناسراوه‌كانی كورد ئه‌لبوومی گۆرانی خۆیان بڵاوكرده‌وه‌ ،له‌ هه‌مان كاتدا ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش به‌ هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ سه‌خته‌ی هه‌رێكی كوردستان پێیدا تێپه‌رده‌بێت كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومه‌كانیان دواخست و له‌ چاوه‌روانی سپۆنسه‌ر دان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌یان .

چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ ئێستا "عه‌دنان كه‌ریم" نوێترین ئه‌لبوومی گۆرانی خۆی به‌ ناوی "حه‌بیبه‌" كه‌ له‌ 9 تراكی گۆرانی پێكهاتبوو بڵاوكرده‌وه‌،له‌ مانگی ته‌مووزی ئه‌مساڵیش گۆرانیبێژ "رۆژ كه‌ریم" له‌ ژێر ناوی "بچرپێنه‌" كه‌ 11 تراكی گۆرانی له‌ خۆ گرتبوو ئه‌لبوومه‌ نوێكه‌ی خۆی بڵاوكرده‌وه‌ و 2 گۆرانیشی لی كلیپ كرد.

له‌ مانگی 10ی ئه‌مساڵیش " شاباز زه‌مانی" یه‌كه‌م ئه‌لبوومی خۆی به‌ ناوی "گوڵفرۆش" بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ 8 تراكی گۆرانی پێكهاتبوو،له‌ولاشه‌وه‌ گۆرانیبێژی ناسراوی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان "له‌یلا فه‌ریقی" چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا به‌ ناوی " ئیچۆس ئۆف ز په‌یست" دواترین ئه‌لبوومی خۆی كه‌ 11 تراكی له‌ خۆ گرتبوو بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ كۆتاییدا هونه‌رمه‌ند "لوقمان سه‌لیم"یش له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبووم به‌ده‌ر نه‌بوو ،ناوبراو ئه‌لبوومی "بی تۆیی" بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ 9 تراك پێكهاتبوو .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.