Erbil 29°C ھەینی 20 ئەیلوول 08:53

مانچسته‌ر یونایتدی شه‌ربۆ پاولۆ دیبالا ده‌کات

یانه‌ی یۆڤنتۆس ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی یانه‌ی شه‌یتانه‌ سووره‌كانی ره‌تكردۆته‌وه‌
کوردستان TV
100%


ڕاپۆرته‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ست هێنانی تواناكانی هێرشبه‌ری ئه‌رژه‌نتینی یانه‌ی یۆڤنتۆس پاولۆ دیبالا یه‌كه‌م ده‌ست پێشخه‌ری فه‌رمی بۆ هێنانی ئه‌و یاریزانه‌ پێشكه‌شكرد.

ئه‌و هێرشبه‌ره‌ له‌م وه‌رزه‌دا ئاستی وه‌ك پێویست نیه‌ له‌گه‌ڵ یۆڤنتۆس  ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ ئه‌و یاریزانه‌ بیر له‌رۆیشتن له‌ویانه‌یه‌ بكاته‌وه‌ به‌تایبه‌ت كه‌ یانه‌كانی وه‌ك مانچسته‌ر یونایتد و مانچسته‌ر ستی و پاریس سان جێرمان چاویان له‌به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و یاریزانه‌یه‌.

لای خۆیه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی میترۆ بڵاویكردۆته‌وه‌ هه‌وڵه‌كانی یانه‌ی شه‌یتانه‌ سووره‌كان ده‌ستی پێكردوه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی خانمه‌ پیره‌كه‌ تا ئه‌و یاریزانه‌ ته‌مه‌ن بیستو چوار ساڵانه‌ به‌ده‌ست بێنن ئه‌میش به‌پێی بۆندێك كه‌ بره‌كه‌ی حه‌فتاو ملیۆن پاوه‌نده له‌گه‌ل پێدانی میختاریان به‌یانه‌ ئیتالیه‌كه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی زه‌سه‌ن رایگه‌یاندوه‌ كارگێری یانه‌ی یۆڤنتۆس ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی یانه‌ی شه‌یتانه‌ سووره‌كانی ره‌تكردۆته‌وه‌، چونكه‌ به‌باش ده‌زانێت له‌بری میختاریان بری نه‌وه‌د ملیۆن پاوه‌ند به‌ده‌ست بێنێت. 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.