جاریكی دیكه ناوچه‌كانی ده‌وربه‌ری كه‌ركوك ده‌كه‌وێته به‌ر شاڵاوی ته‌عریب و دانیشتووانی گوندی په‌لكانه‌ش مۆڵه‌تی سێ رۆژیان بۆ دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی گونده‌كه‌یان چۆڵبكه‌ن.
نیوه‌ڕۆی دوێنێ چوارشه‌ممه ۲٠۱۷/۱۲/۲۷ ژماره‌یه‌كـ عه‌ره‌ب هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر گوندی (په‌ڵكانه)ـی سه‌ر به‌قه‌زای دووبز له‌گه‌ڵ كورد نشینانی گونده‌كه بووه‌ته ده‌مه‌قاڵێیان ، دواتر عه‌ره‌به‌كان سوپای عێراقییان ئاگادار كردووه‌ته‌وه و هاتوون بۆ پشتیوانی عه‌ره‌به‌كان زیاتر له ۳۵ ماڵی كوردی گونده‌كه ئاگاداركراونه‌ته‌وه ومۆڵه‌تی ۳ ڕۆژیان بۆ دانراوه بۆ جێهێشتنی گونده‌كه‌یان و زه‌وییه‌كانیان.
له‌سه‌رده‌می حكومه‌تی به‌عسدا زه‌وییه‌كانی ئه‌و سنوره له كورد سه‌ندرابوونه‌وه و به‌گرێبه‌ست بۆ عه‌ره‌بی به‌ده‌وی كرابوون، به‌ڵام له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه كورد گه‌ڕابوونه‌وه سه‌ر زه‌وییه‌كان ئێستاش بۆ جاری دووه‌م ناوچه‌كه به‌ر شاڵاوی ته‌عریب ده‌كه‌وێته‌وه ومه‌ترسی هه‌یه ته‌واوی گونده‌كانی دیكه رووبه‌ڕووی هه‌مان دۆخ ببنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.