ساڵی رابردوو سامانی ٥٠٠ ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی جیهان بڕی ٤.٤ ترلیۆن دۆلار بوو كه ئه‌مساڵ ئه‌م بڕه بۆ ٥.٣ ترلیۆن دۆلار به‌رز بووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئاژانسی بلومبێرگ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سامانی ٥٠٠ له ده‌وڵه‌مه‌نترین كه‌سانی جیهان بۆ ساڵی ٢٠١٦دا بڕی ٤.٤ ترلیۆن دۆلار بوو كه له دوێنه‌وه به‌ولاوه له سه‌دا ٢٣ی ئه‌و بڕه زیادی كردووه و گه‌یشتووه به ٥.٣ ترلیۆن دۆلار.
ئه‌و ٥٠٠ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی جیهان رۆژانه ٢.٧ ملیار دۆلار سامانیان زیاد ده‌بێت و به‌م پێیه‌ش به‌راورد به ساڵی ٢٠١٦ قازانجیان چوار هێنده زیادی كردووه.
دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای بازرگانی ئامازۆنی ئه‌مریكی، جیف بیزۆس به زیادبوونی بڕی ٣٤.٢ ملیار دۆلار، سامانه‌كه‌ی گه‌یشتووه به ٩٩.٦ ملیار دۆلار كه له نێو ئه‌و لیسته‌دا به‌رزترین رێژه‌یه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی سامانیان زیادی كردووه.
به‌م پێیه‌ش بیزۆس نازناوی ده‌وڵه‌مه‌نترین كه‌سی جیهانی له دامه‌زرێنی كۆمپانیای میكرۆسۆفت، بیل گێتس وه‌رگرت و گه‌یشته لووتكه‌ی لیسته‌كه.
٤٩ وڵات ناویان خراوه‌ته نێو لیسته‌كه و ٣٨ ملیاردێری چینی سامانیان له سه‌دا ٦٥ زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته ١٧٧ ملیار دۆلار. ١٥٩ ملیاردێری ئه‌مریكیش له سه‌دا ١٨ سامانیان زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته ٣١٥ ملیار دۆلار.
ساڵی ٢٠١٧ بووه به ساڵی ده‌وڵه‌مه‌ندانی بواری ته‌كنۆلۆجیا. له لیسته‌كه ٥٧ ملیاردێری بواری ته‌كنۆلۆجیا سامانه‌كانیان له سه‌دا ٣٥ زیادی كردووه و تێكرایی سامانه‌كانیان گه‌یشتووه‌ته ٢٦٢ ملیار دۆلار.
دامه‌زرێنی كۆمپانیای فه‌یسبووك، مارك زوكه‌ربێرگ له سه‌دا ٤٥ سامانه‌كه‌ی زیادی كردووه و تێكرای سامانه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته ٢٢.٦ ملیار دۆلار.
ھاوكات ٦٠ ملیاردێری جیھان كه ساڵی رابردوو له نێو لیسته‌كه بوون، به‌ھۆی له‌ده‌ستدانی به‌شێك له سامانه‌كانیان ناویان نه‌خراوه‌ته نێو لیسته‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.