Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 06:02

فیلمی "مردن له‌ به‌رانبه‌ر برینی وایه‌ر" خه‌ڵات کرا

له‌ كاتی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین سێ پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون
کوردستان TV
100%


فیلمی دیكیۆمێنتاری "مردن له‌ به‌رانبه‌ر برینی وایه‌ر" كه‌ گوزارشت له‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كات له‌ ده‌رهێنانی "سه‌روه‌ر عه‌بدولڵا" وه‌ك باشترین فیلم له‌ وڵاتی ئۆرۆگوای خه‌ڵات كرا .

ئه‌و فیلمه‌ باس له‌ تیمێكی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات كه‌ كاریان پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و مینانه‌یه‌ كه‌ تیرۆریستانی داعش له‌ نزیك سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ دایانناوه‌ و تیرۆریستانیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن پێشمه‌رگه‌گانی ئه‌و تیمه‌ شه‌هید بكه‌ن.

ده‌رهێنه‌ری ئه‌و فیلمه‌ ئاشكرایكرد له‌ ماوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی  فیلمی"مردن له‌ به‌رانبه‌ر برینی وایه‌ر " كه‌ 2 ساڵی خایاند له‌ كاتی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین سێ پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون و وه‌ك دیكۆمێنتارییه‌ك له‌ فیلمه‌كه‌ پیشان دراوه‌ .

ئه‌و فیلمه‌ له‌ گه‌ری یانزه‌ی (11) فیلمی فێستیڤاڵی ئۆرۆگوای وه‌ك باشترین فیلمی دیكۆمێنتاری خه‌ڵاتكرا.

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.