هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیاری ناسراوی كورد (كه‌یهان كه‌لهور) به هۆی چالاكی و كاركردنی له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك (ئهرادل له ئه‌رزنجان ، یۆیۆما له چین، برۆكلین ڕایدر له ئه‌مریكا و ئۆركێسترای فیلارمۆنیك له نیۆیۆرك ) له بواری ئاوازدانان بۆ موزیكی ده‌قی فیلم بووه به هونه‌رمه‌ندێكی نێوده‌وڵه‌تی.
" كه‌لهور " كه له چه‌ندین فێستیڤاڵی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه ،له 25 ی ئه‌م مانگه‌دا هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له به‌رهه‌مه موزیكییه‌كانی له ته‌لاری هونه‌ری "نیاوه‌ران" له تارانی پایته‌ختی ئێران خرانه‌روو .
ئه‌و هونه‌رمه‌نده له ساڵی 1964 له بنه‌ماڵه‌یه‌كی كورد و شائابادی كرماشان له دایك بووه وله ته‌مه‌نی 13 ساڵیدا له‌گه‌ڵ ئۆركێسترای رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی كرماشان ده‌ستی به كار و چالاكی هونه‌ری كردووه ، له ته‌مه‌نی 17 ساڵی چووه‌ته ولاتی ئیتاڵیا‌و نیشته‌جێی ئه‌و وڵاته بووه ، له زانكۆی كارلتۆن ئۆتاوا له كه‌نه‌دا له بواری ئاوازدانه‌ری خوێندنی ته‌واو كردووه .
جێی باسه ئامێره‌كه‌ی " كه‌یهان كه‌لهوری" وه‌ك ئامێری جیهانی له یونیسكۆ تۆماركراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.