بڕیار سبه‌ی پێنج شه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت بە پشووەكانی سەری ساڵی تازە 2018 كۆببێته‌وه و بریاری له‌سه‌ر بدات.
سەفین دزەیی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاند: سەبارەت بە پشووەكانی سەری ساڵی تازەی 2018 سبه‌ی پێنج شه‌ممه ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆدەبێتەوە، دوای كۆبوونەوەكەش بڕیاری كۆتایی دەدرێت لەبارەی پشووەكانەوە.
هه‌روه‌ها گوتیشی: بەپێی یاسا تەنها 1-1-2018 پشووە، بەڵام ئەگەر زیاتر بێت سبەی لەكۆبوونەوەكە بڕیاری لێدەدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.