"بێده‌نگی ئاسمان" نوێترین به‌رهه‌می سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كره و به‌سپۆنسه‌ری عه‌باس فازڵ عه‌بدولره‌حمان خاوه‌نی زانكۆی نۆلج به‌رهه‌م هێنراوه و له‌ماوه‌ی ته‌نیا چوار مانگدا به‌شداری له زیاتر له 40 فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانی كردووه و چه‌ند خه‌ڵاتێكیشی پێبه‌خشراوه.
ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ی خه‌ڵاته‌كه‌وه ڕاگه‌یاند: فیلمه‌كه‌م "بێده‌نگی ئاسمان"، بڕوانامه‌ی ڕێزلێنانی به‌شی فیلمه ئه‌نیمه‌یشنه‌كانی فێستیڤاڵی سینه‌مایی نێوده‌وڵه‌تی ئۆراسیای پێبه‌خشرا كه له شاری مۆسكۆ له وڵاتی ڕووسیا ئه‌نجام ده‌درێت.
شایانی باسه سیناریۆی فیلمه‌كه پشتیوان عه‌بدوڵا نووسیویه‌تی و كاری گرافیك و ده‌نگ له‌لایه‌ن سه‌باح شه‌هدی و كاری موزیكی فیلمه‌كه‌ش ڕامتین لهۆنی جێبه‌جێی كردووه، ماوه‌ی فیلمه‌كه 100 چركه‌یه و به‌رهه‌می ساڵی 2017-یه.
سه‌رچاوه / وشه
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.