Erbil 4°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 08:03

54 دەستگیرکراوی خۆپیشاندانەکانی هەفتەی رابردوو ئازادکران

سبەی ژمارەیەكی دیكە ئازاد دەكرێن
کوردستان TV
100%


 54 دەستگیركراوی خۆپیشاندانەكانی هەفتەی رابردوی دەڤەرەكەی راگەیاند: سبەیش ژمارەیەكی دیكە لەو دەستگیركراوانە ئازاد دەكرێن.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی راپه‌ڕین ئازادكردنی 54 دەستگیركراوی خۆپیشاندانەكانی هەفتەی رابردوی دەڤەرەكەی راگەیاند و دەشڵێت سبەی ژمارەیەكی دیكە لەو دەستگیركراوانە ئازاد دەكرێن.

سەرۆكی لیژنەی ئەمنی راپەڕین، محه‌مه‌دی حاجی قادر راگەیاند: كە‌‌ 54 ده‌ستگیركراوی رووداوه‌كانی هه‌فته‌ی رابردووی سنووری راپه‌ڕین لەلایەن لیژنەی ئەمنییەوە به‌ كه‌فاله‌ت ئازادكراون.

هه‌روه‌ها گوتیشی: ژماره‌یه‌كی كه‌م ده‌ستگیركراو له‌لای هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ماونه‌ته‌وه‌و بڕیاره‌ سبه‌ی 27-12-2017 له‌سه‌ر راسپارده‌ی لیژنه‌ی ئه‌منی راپه‌ڕین ئه‌وانیش ئازاد بكرێن.

ئەوەشی خستۆتەڕوو هۆبه‌ی یاسایی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی راپه‌ڕین راسپێدراوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان هه‌بووبێت له‌زیانگه‌یاندن به‌ موڵكی گشتی و ئاژاوه‌گێڕی دوای كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی ته‌واو له‌سه‌ریان رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه.

ڕۆژی 18ی ئەم مانگە، لە سلێمانی و دەڤەری ڕاپەرین و گەرمیان، خۆپێشاندان لە ناوچە جیاجیاكان دەستی پێ كرد و سەرەتای گۆڕینی ئاراستەی خۆپێشاندانەكان لە خۆپێشاندانی مەدەنی و دوور لە توندوتیژی لە شارەدێی پیرەمەگروون دەستی پێ كرد و دواتر ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان گۆراو بۆ توندوتیژی و سوتاندنی چه‌ند باره‌گایه‌كی لێكه‌وته‌وه‌ و بارەگای پێنج حزبی كوردستان و ئاسایش سووتێنران، رۆژێك دواتر لە كۆیە و كفری و ڕانیە خۆپێشاندەران هەڵیانكوتایە سەر بارەگای حزبەكان و هێزەكانی یەكێتیش ڕووبەڕووی خۆپێشاندەران بوونەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.