Erbil 10°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 20:52

دایکێک و سێ منداڵ لەدەستی داعش رزگارکران

ژمارەیه‌كی زۆر لەدەستی چەكدارانی داعش ماونەتەوە
کوردستان TV
100%

دایكێك و سێ منداڵی ئێزدیین له‌ ده‌ستی تیرۆریستانی داعش رزگاركران و شادبوونه‌وه‌ به‌ خانه‌واده‌كانیان.

به‌ڕێوبه‌ری نوسینگه‌ی رزگاركردنی كوردانی ئیزدی سه‌ر به‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: له‌ درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی رزگاركردنی هاووڵاتیانی ئێزدی، دایكێك و سێ منداڵ ئێزدیین له‌ ده‌ستی تیرۆریستانی داعش رزگاركران و شادبوونه‌وه‌ به‌ خانه‌واده‌كانیان.

حسێن قائیدی، بەرپرسی نوسینگەی كاروباری فڕێنراوەكان رایگەیاند، چوار هاوڵاتی دیكەی ئێزدی كە لەلایەن داعشەوە فڕێنرابوون لە وڵاتی سوریا ئازادكران و گەیەندراونەتە لایەن كەس و كارەكانی خۆیان لە دهۆك.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو چوار هاوڵاتیەی رزگاركراون پێكهاتوون لە ژنێك و سێ منداڵی.
 
حسێن قائیدی راشیگه‌یاند: تاوەكو ئێستا 3055 ئێزدی ئازادكراون و زیاتر لەو ژمارەیەش لەدەستی چەكدارانی داعش ماونەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.