Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 08:09

عه‌بادی بڕیاری داوه‌ گه‌نمی جوتیارانی کوردستان هه‌رزانتر وه‌ربگیرێ وه‌ک له‌ عه‌ره‌به‌کان

گەنمی جووتیاری کورد تۆنی بە 260 هەزار دینار و هی عەرەبەکان بە 560 هەزار دینار
عه‌بادی بڕیاری داوه‌ گه‌نمی جوتیارانی كوردستان هه‌رزانتر وه‌ربگیرێ وه‌ك له‌ عه‌ره‌به‌كان
کوردستان TV
100%

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، جارێکی دیکە حەیدەر عەبادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیارێکی لە دژی جووتیارانی کورد دەرکردووە و تێیدا هاتووە، کە گەنمی جووتیاری کورد تۆنی بە 260 هەزار دینار هەژمار بکرێ، کەچی هی عەرەبەکان بە 560 هەزار دینار. 

ئەشواق جاف ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ئه‌م بڕیاره‌ی حەیدەر عەبادی جیاوازی کردنی نەتەوەیی و ستەمە له‌ جوتیارانی كورد. 

ئەشواق جاف ده‌شڵێت: لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وەک کورد 65 پەرلەمانتارین و یادداشتێکمان ئاڕاستەی عەبادی و وەزیری کشتوکاڵ کردووە، کە دەبێ ئەم بڕیارە هەڵبوەشێندرێتەوە و پارەی جووتیارانی کوردیش وەک پارەی جووتیارانی عەرەب هەژمار بکرێ . 
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.