Erbil 17°C شەممە 21 ئەیلوول 06:28

حەشدی شەعبی پێشێلکاریی زۆری لە سنووری دەشتی نەینەوا ئەنجام داوە

حەشدی شەعبیی پێشێلکاریی دژی مەسیحییەکان لە بەرتڵە و حەمدانیە ده‌كات
کوردستان TV
100%

عارف تەیفوور، بەرپرسی میحوەری خازر رایگه‌یاند" لە میحوەری خازر  پێشمەرگە لە ئامادەباشیدایەو ئەوەی نیگەرانی کردوون پێشێلکاریی حەشدی شەعبییە لە دژی مەسیحییەکان لە سنووری بەرتڵە و حەمدانیەدا.

وتیشى" حەشدی شەعبی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان بەردەوام پێشێلکاری دژی خەڵکی ئەو ناوچانە ئەنجام دەدەن، بەتایبەت ھاووڵاتییانی کەمەنەتەوەکان، لەوانە مەسیحی و شەبەک و کوردانی ئێزدی و لە دەشتی نەینەواش حەشدی شەعبی بەردەوام پێشێلکاری دژی مەسیحییەکان ئەنجام دەدەن.

بەرپرسی میحوەری خازر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ھێزی پێشمەرگە لە سەنگەرەکانی خۆیدایە و لەوپەڕی ئامادەباشیدایە و دوژمن زۆر لاوازە لە بەرامبەر ھێزی پێشمەرگەدا و ھەرکاتێک بمانەوێت دەتوانین گورزی کوشندەیان لێ بوەشێنین، بۆیە ناتوانن زەفەر بە ھێزی پێشمەرگە ببەن.''

لەبارەی جموجووڵی حەشدی شەعبی لە ناوچەکەدا، عارف تەیفور گوتی: ''لای ئێمە حەشدی شەعبی ھەیە بە ناوی شەبەک دروست کراون، بەڵام خەڵکی لای نەجەف و کەربەلان و شەبەکەکان نابنە چەکداری حەشدی شەعبی.''

سەبارەت بە ئەنجامدانی پێشێلکاری لە لایەن حەشدی شەعبیەوە، تەیفوور گوتی: ''حەشدی شەعبی پێشێلکاریی زۆریان لە سنووری دەشتی نەینەوا ئەنجام داوە، بەتایبەت دژی پێکھاتەی مەسیحی لە سنووری بەرتڵە و حەمدانیە زۆر پێشێلکاری دەکەن.''

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.