حكوومەتی بەلجیكا بڕیارێك لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان و هێزەكانی پێشمەرگە دەردەكات.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ لە دوایین كۆبوونەوەیدا، ئەنجومەنی وەزیرانی بەلجیكا بڕیاری داوە كە هەرچەند زۆربەی خاكی ژێردەستی داعش لە سوریا و عێراق ئازاد كراون بەڵام فڕۆكە F16ـەكانی لە حاڵەتی ئامادەباشیدا بن و تاوەكو لە ئەگەری دەركەوتنەوەی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشدا لە هەر ناوچەیەك بۆردومانیان دەكەن.هەروەها حكومەتی بەلجیكا بڕیاری داوە بەردەوام بێت لە مەشق و راهێنانی سەربازی بە هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە فەرمییە عێراقییەكانیش.
بەلجیكا ئەندامی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعشە. لە سەرەتای هێرشی داعشەوە بۆ سەر كوردستان، مەشقی بە پێشمەرگە كردووە و بریندارانی پێشمەرگەی لە نەخۆشخانەكانی خۆیدا چارەسەركردووە .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.