Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 17:41

سه‌ید ئه‌حمه‌د ئه‌لبوومێکی بۆ مه‌رگی پڕ له‌ تراژیدیای " ئایلان " تۆمار کرد

(كازم ساهر، موعین ئه‌سفه‌هانی و ئیبراهیم تاتلیساز) سوودیان له‌ ژه‌نینی موزیكی ئه‌و وه‌رگرتووه‌
کوردستان TV
#7
100%

دوایین به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندی موزیكژه‌نی ناسراوی شاری هه‌ولێر " سه‌ید ئه‌حمه‌د ره‌واندوزی" بریتییه‌ له‌ پارچه‌یه‌ك موزیك كه‌ بۆ مه‌رگی پڕ له‌ تراژیدیای " ئایلان " نزیكه‌ی ساڵیك به‌ر له‌ ئێستا تۆماری كردووه‌ .

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ موزیكژه‌نه‌ ئاشكرایده‌كات ، له‌ ئێستادا جگه‌ له‌م به‌رهه‌مه‌ موزیكیه‌ چه‌ند به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی ئاماده‌كردووه‌ ،ئه‌گه‌ر سپۆنسه‌رێك هه‌بێت ته‌نها بۆ كاری چاپ و به‌رهه‌مهێنانی نیازی وایه‌ له‌ دوو توێی ئه‌لبوومێكدا بڵاویبكاته‌وه‌ .

سه‌ید ئه‌حمه‌د ره‌واندوزی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ موزیكی بۆ سه‌دان گۆرانیی هونه‌رمه‌ندانی كورد ئاماده‌كردووه‌ ،ته‌نانه‌ت هونه‌رمه‌ندانی وه‌ك (كازم ساهیر، موعین ئه‌سفه‌هانی و ئیبراهیم تاتلیساز) سوودیان له‌ ژه‌نینی موزیكی ئه‌و وه‌رگرتووه‌ ،به‌ڵام تا ئێستا نه‌یتوانیووه‌ ببێت به‌ خاوه‌نی ئه‌لبوومێكی موزیكی خۆی.

 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.