سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌وه كورد بوون كه هاوپه‌یمانی راسته‌قینه‌ی ئێمه بوون و داعشیان تێك‌شكاند، به‌ڵام هه‌ست ده‌كه‌ین كه پشتی ئه‌وانمان به‌ردا بێ ئه‌وه‌ی كێشه ئاڵۆزه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
مایكیل ههیدهن، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا سی ئای ئه‌ی به په‌یامنێری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: تێده‌گه‌م كه مخابن زۆر گرینگی به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران نادرێ، ئه‌وه‌ی له كه‌ركووك رووی دا، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ش له ره‌قه هاته ئاراوه، دوو هێز كه ئێمه راهێنمان پێكردبوون، پێكه‌وه له كه‌ركووك رووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌راستی ده‌رئه‌نجامێكی دڵخۆشكه‌ر نییه بۆ سیاسه‌تی ئه‌مریكا.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وه كورد بوون كه هاوپه‌یمانی راسته‌قینه‌ی ئێمه بوون و داعشیان تێك‌شكاند، به‌ڵام هه‌ست ده‌كه‌ین كه پشتی ئه‌وانمان به‌ردا بێ ئه‌وه‌ی كێشه ئاڵۆزه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌مه‌ش رووبه‌رووی زۆر دژواریمان ده‌كاته‌وه.
گوتیشی: ئه‌وه‌شی په‌یوه‌ندی به پاشه‌كشه‌و رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ئێران هه‌یه، ده‌بێ به جیددی قسه له‌گه‌ڵ توركیای هاوپه‌یمانمان بكه‌ین، كوردستان له ئارادایه‌و ده‌بێ توركیا مافی ئۆتۆنۆمی كورده‌كان به فه‌رمیی بناسێ، ئه‌م دیالۆگه‌ش له‌گه‌ڵ توركیا به جیددی و فه‌رمیی له ئارادایه، لێ دیار نییه ئاكامه‌كه‌ی چۆن ده‌بێ.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئێمه به باشی ده‌زانین چۆن دوژمنی خۆمان بكوژین، ئه‌مه‌شمان كردووه، به‌لام بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان دووباره نه‌بنه‌وه، ده‌بێ پێگه‌ی خۆمان قایمتر بكه‌ین. لای من پرسی كوردستان و رۆڵی توركیا بۆ پاشه‌كشه به ئێران جددییه، ئه‌مه‌ش به گوتن ئاسانه لێ به كرده‌وه دژواره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.