سبەی پێنجشەممه مووچەی چەند شوێنێك دابەش دەكرێت و سەرچاوەیەكیش لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتی دەكاتەوە، كە دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێ.
رابەر سدیق، بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری بەوەکالەت، رەتیدەکاتەوە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران کێشەی تێکەوتبێت و دەڵێت: ئەو خشتەیەی بڵاوکراوەتەوە وەک خۆی دابەشدەکرێت و دواناکەوێت، سبەی پێنجشەممه مووچەی ئهم شوێنانه دابهش دهكرێت.
- فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی.
- فەرماندەی پۆلیسی بەرگری و فریاكەوتن.
- ئەنجوومەنی ئاسایش.
- دەزگەی گشتیی ئاسایش.
هەرچەندە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە، كە دابەشكردنی مووچە بەهۆی پشێوییەكانی سنووری سلێمانی ڕاگیراوە، سەرچاوەكهش ئهوهش پشتڕاست دهكاتهوه دابەشكردنی مووچە بەردەوامی هەیە و ئەو دەنگۆیانەی باس لە ڕاوەستانی دابەشكردنی مووچە دەكەن لە ڕاستییەوە دوورە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.