ئهنجوومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان، راگهیهندراوێك لهبارهی رووهداوهكانی ئهم دواییهی پارێزگای سلێمانی بڵاودهكاتهوه و داوا له هاووڵاتییان دهكات رێگە نەدەن داوا ڕەواکانیان ئاوێتەی ئەجندای سیاسیی گوماناوی ناوخۆیی و ناوچەیی ببن.
دهقی راگهیهندراوهكه:
بەداخەوە لەم چەند رۆژانەی رابردوودا گرژی و ئاڵۆزی لە چەند ناوچەیەکی سنووری سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە ڕووی دا کە زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە.
خۆپیشاندانی شارستانی و ئاشتیانە مافی هاووڵاتیانە، بەڵام ئەوەی دەبینرێ دەرچوونە لە چەمکی خۆپیشاندان، بۆیە داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەین رێگە نەدەن داوا ڕەواکانیان ئاوێتەی ئەجندای سیاسیی گوماناوی ناوخۆیی و ناوچەیی ببن.
لە سۆنگەی پەرۆشیمان بۆ ئاسایشی نیشتیمانیی هەرێم، داوای وریایی و چاوکراوەیی زیاتری هاووڵاتیان دەکەین، پێویستە گەلەکەمان بە یەکهەڵوێستی ئەم قۆناغە ببڕێت .
دەبوایە ئەم خۆپیشاندانانەی ئێستا بە ئاڕاستەی دژایەتی ئەو سیاسەتە ناڕەوایەی دەسەڵاتی بەغدا بێت کە لە دوای ڕووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەر سیاسەتی ئابلوقەدان و برسی کردنی هاووڵاتیانی هەرێمیان گرتۆتە بەر.
دەسەڵاتدارانی بەغدا خۆیان لە دانووستان لەگەل هەرێم دەدزنەوە و لە هەمانکاتدا ئابلوقەی ئابووری و سیاسی و هەڕەشەی سەربازیان لەسەر هەرێم بەردەوامە، ئەوان گرەو لەسەر تێکچوونی رەوشی ناوخۆیی هەرێم دەکەن، بۆیە ئەم رەوشە تەلە و داوێکی مەترسیدارە کە شیرازەی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەرێم دەکاتە ئامانج.
داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویستمان دەکەین هەستیاریی قۆناغەکە لەبەرچاو بگرن و رێگە نەدەن خەڵکانێک لە پەنای داواکانی ئەوان پەلاماری دامودەزگاکان و موڵکی گشتی بدەن.
داوا لە هەموو دامودەزگا ئەمنیەکانی هەرێم دەکەین بە شێوەیەکی بەرپرسانە ڕووبەڕووی هەر کارێکی تێکدەرانە ببنەوە و سەرو ماڵی هاووڵاتیان و موڵکی گشتی و سەقامگیری و ئاسایشی هەرێم بپارێزن.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
20/12/2017
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.