به پێی هه‌واڵێك كه ماڵپه‌ڕه هونه‌رییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاویانكردۆته‌وه ،به هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستییه‌وه خانمه هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد" فه‌تانه وه‌لیدی" گه‌یانراوه‌ته نه‌خۆشخانه و له ژێر چاودێری وردی پزیشكیدایه .
هه‌ر به پێی هه‌واڵی نێو ئه‌م ماڵپه‌رانه " فه‌تانه" ماوه‌ی 4 رۆژه باری ته‌ندروستی ته‌واو ناجێگیره‌و له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سنه به‌رده‌وام چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت .
جێی ئاماژه‌یه ئه‌و هونه‌رمه‌نده له ساڵی 1953 له شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هاتۆته دنیاوه و له ته‌مه‌نی هونه‌ری خۆیدا 60 گۆرانی كوردی له رادیۆكانی شاری سنه و كرماشان تۆمار كردووه و یه‌كه‌م كچه كورد بووه له تاران و شاره‌كه‌ی دیكه‌ی ئێران به جلی كوردییه‌وه گۆرانیی گوتووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.