شاره‌زایان رایده‌گه‌یه‌نن ئەڵمانیا ده‌توانێت لەڕووی ئابوورییه‌وه ھاوکاری هه‌رێمی کوردستان بێت بۆ تێپەڕاندنی قه‌یرانی دارایی .
له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، زیگمار گابرێل وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگه‌یاند: تا ئێستا ملیارێک یۆرۆمان لە عێراق خەرج کردووە و دەمانەوێ بەردەوامیش بین، بەڵام پێویستە عێراقیش کێشەکانی بەرێگەی ئاشتیانە له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان چارەسەر بکات.
هاوكات هێمن عومەر سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتیی کوردستان و ئەڵمانیا رایده‌گه‌یه‌نێت: ئەڵمانیا لە بواری بازرگانی و ئابووریدا دەتوانێت ھاوکار بێت بۆ هه‌رێمی کوردستان و تێپەڕاندنی قه‌یرانی دارایی و هه‌رێمی کوردستانیش ژینگەیەکی گرنگی کار و کەرەستەیه بۆ کۆمپانیا ئەڵمانییەکان، بەتایبەت لە بواری وزەدا.
لەدوای ئه‌مەریکا و چین و ژاپۆن، ئەڵمانیا خاوەنی چوارەمین ئابووریی گەورەی جیھانە و به‌هێزترین ئابووریی ئەوڕوپایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.