Erbil 9°C ھەینی 01 تشرینی دووەم 06:38

خۆپیشانده‌ران هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر باره‌گاکانی پارتی و داموده‌زگاکانی حکومه‌ت ده‌سووتێنن

به‌ مه‌به‌ستی دواكه‌وتنی مووچه‌و كه‌می خزمه‌تگوزاری
کوردستان TV
#7
100%

خۆپیشانده‌ران له‌ سنووری سلێمانی و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر باره‌گاكانی پارتی و له‌ هه‌مانكاتیشدا داموده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌سووتێنن.

له‌سنووری سلێمانی و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌ خۆپیشانده‌ران كه‌ به‌مه‌به‌ستی دوای كه‌وتنی مووچه‌و كه‌می خزمه‌تگوزاری له‌ ئیداره‌ی خۆجێی ناوچه‌كه‌ خۆپیشاندانیان سازكردووه‌، هێرشییان كردۆته‌ سه‌ر باره‌گای لێژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كفری.هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌ران له‌ قه‌زای كۆیه‌ باڵه‌خانه‌ی قائمقامییه‌تی شاره‌كه‌یان سووتاند.

له‌شاری رانیه‌ش خۆپیشانده‌ران گردبوونه‌ته‌وه‌و به‌ پێی زانیارییه‌كانیش كۆمه‌ڵێك چه‌كدار خزاونه‌ته‌وه‌ نێو خۆپیشانده‌رانه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی سووتاندنی باره‌گا حزبیه‌كان و داموده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ خۆپیشانده‌ران ، شاره‌وانی شاره‌كه‌یان به‌ردباران كردووه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی سووتاندنی باڵه‌خانه‌ی قائمقامییه‌ت ده‌كه‌ن.

له‌ شاری سلێمانیش خۆپیشانده‌رێكی زۆر له‌به‌ر ده‌ركی سه‌را گردبوونه‌ته‌وه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.