Erbil 20°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 11:51

عەلاوی خراپبوونی بارودۆخی هەرێمی کوردستان دەخاتە ئەستۆی بەغدا 

عەلاوی داوای چارەسەری بەپەلە دەكات
کوردستان TV
100%

ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق، لە بەیاننامەیەكدا  خراپبوونی بارودۆخی هەرێمی كوردستان دەخاتە ئەستۆی بەغدا و داوای چارەسەری بەپەلە دەكات.

لە بەیاننامەیەكدا كە ئەمڕۆ دووشەممه‌ بڵاو كراوەتەوە، ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق دەڵێت" هاوڵاتی كورد تەنیا ماوەتەوە بۆ ئەوەی بەرگەی ئەنجامی بەردەوامبوونی تەنگژەی نێوان حكومەتی فیدڕال و حكومەتی هەرێمی كوردستان بگرێت، دوای هیوای ئەوەی چاوەڕوان بوو چارەسەری خێرا بۆ بابەتی دواكەوتنی موچە بكرێت، ئەمەیش كاریگەری خراپی كردووەتە سەر بارودۆخی بژێوی هاووڵاتی كورد".

عەلاوی لە بەشێكی تری بەیاننامەكەی داوا دەكات" جوڵەی خێرا لە پێناو یەكلاكردنەوەی ناكۆكی نێوان حكومەتی فیدڕال و حكومەتی هەرێم بكرێت لەژێر رۆشنایی ئەو دەستپێشخەری و كۆششەی سەرۆك كۆمار كردوویەتی". دووپاتیشی دەكاتەوە"  حكومەتی فیدرال بەرپرسیارێتی ئەو پێشڤەچوونانە لە ئەستۆ دەگرێت كە هەرێم بەخۆیەوە دەبینێ".

عەلاوی پێوایە بارودۆخەكان كاردانەوەی نەرێیان دەبێت و دەشڵێت" چەند ئەجندایەكی هەیە چاكەی كوردستانیان ناوێت".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.