Erbil 13°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 10:53

پارێزگارى سلێمانى: له‌گه‌ڵ هیچ گرژى و به‌ریه‌ک که‌وتنێکدا نین

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی بێ مۆڵه‌ت خۆپێشاندان بكات ڕێكاری یاسایی له‌ دژی ده‌گیرێته‌ به‌ر
کوردستان TV
100%

پارێزگارى سلێمانى هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند، هه‌ر لایه‌نێكى سیاسى بیه‌وێت خۆپیشاندان بكات، ده‌بێت مۆڵه‌تى ره‌سمى وه‌ربگرێت و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ رێكارى یاسایى له‌ دژى ده‌گیرێته‌ به‌ر.

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له‌ میانى كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا گوتیشى: "داواكارییه‌كانى خه‌ڵكى خۆپیشانده‌ر ره‌وان و پشتگیرى هه‌ر جوڵه‌یه‌كى مه‌ده‌نى ده‌كه‌ین، كه‌ به‌ شێوازى مه‌ده‌نى و یاسایى ئه‌نجامبدرێت، چونكه‌ ئێمه‌ و خه‌ڵك یه‌كتر ته‌واو ده‌كه‌ین و ئه‌ركمان پاراستنى گیانى خه‌ڵكه‌ و له‌گه‌ڵ هیچ گرژى و به‌ریه‌ك كه‌وتنێكدا نین".

داواشى له‌ میدیا كرد، به‌ هه‌ستكردن به‌ گیانى به‌رپرسیارێتییه‌وه‌ و دوور له‌ هاندان بۆ توندوتیژى رووماڵى رووداوه‌كان بكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌یه‌ نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌ناڵه‌كان ده‌یانه‌وێت.

روونیشیكرده‌وه‌، سندووقى ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن ته‌نیا رێگه‌ى چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانه‌كانه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.