لە ڕاپرسییەكدا كە مالپه‌رى عه‌ره‌بى "ئیلاف" ئەنجامی داوە، %79ی دەنگدەران دەڵێن حه‌یده‌ر عەبادی سه‌رۆك وهزیرهانى عێراق ناتوانێت بەسەر گەندەڵیدا زال بێت. لەبەرانبەریشدا %21 بۆچوونی پێچەوانەیان هەیە.
پرسیاری سەرەكی راپرسییەكە ئەوەیە:- ئایا حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەتوانێت بەسەر گەندەڵیدا سەركەوێت؟
لە راپرسییەكەدا 1472 دەنگدەر بەشداریان تێیدا كردووه، كه %79ی دەنگدەران، نەخێریان هەڵبژاردووە، كە ژمارەیان ده‌كاته 1164 دەنگدەر، هه‌روه‌ها لە بەرانبەریشدا %21ى دەنگدەران دەنگیان بە بەڵی داوە.
بەپێی ریزبەندی رێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی عێراق لە ریزبەندی سێیەم دێت لەو دەوڵەتانەی زۆرترین گەندەڵی تێدایە، سامانی بەهەدەردراوی عێراق بە 350 ملیار دۆلار دەخەملێنرێت. هه‌روه‌ها زۆر جاریش حه‌یده‌ر عه‌بادى وتویهتى" گەندەڵی زۆر لە داعش ترسناكترە، بەڵام بە پێی وتەی شاره‌زایان عەبادی ناتواێت هەنگاوی كردەیی بنێت و گه‌نده‌لى له عێراق بنبڕ بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.