Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 07:19

خۆپیشانده‌ران ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌که‌یان برده‌ به‌رده‌م باره‌گای لقی چواری پارتی

یوسف محه‌مه‌د به‌شداری له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ كردووه‌
کوردستان TV
#7
100%

خۆپیشانده‌رانی شاری سلێمانی ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌یان برده‌ به‌رده‌م باره‌گای لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان و یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانیش له‌سه‌ر لیستی گۆڕان بۆته‌ یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی به‌شدارییان له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ كردووه‌، له‌ هه‌مانكاتیشدا شاسوار عه‌بدولواحید به‌ خۆپیشانده‌رانی راگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌ویش یه‌كێك ده‌بێ له‌ خۆپیشانده‌ران.

KTV

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌شێك له‌ مامۆستایان و مووچه‌خۆرانی شاری سلێمانی له‌ به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوا ده‌ستیان به‌ گردبوونه‌وه‌ و خۆپیشاندان كرد، دواتر ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌یان به‌ره‌و ناوه‌ندی شاری سلێمانی و بازاڕی شاره‌كه‌ گۆڕی و دژ به‌ كه‌می خزمه‌تگوزاری له‌ شاره‌كه‌و و دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان، ده‌ستیان به‌ هوتاف كێشان و دروشم گوتنه‌وه‌ كرد .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.