Erbil 5°C شەممە 21 کانونی یەکەم 21:53

ته‌رمی دیپلۆماتێکی به‌ریتانی له‌ به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان دۆزرایه‌وه‌

به‌گوێره‌ی نیشانه‌كان واده‌خه‌مڵێنرێ شه‌وی هه‌ینی كوژرابێت
ته‌رمی دیپلۆماتێكی به‌ریتانی له‌ به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان دۆزرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%

پۆلیسی لوبنان پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه‌ ته‌رمی ئافره‌تێكی دیپلۆماتی به‌ریتانی دۆزیوه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌گوێره‌ی نیشانه‌كان واده‌خه‌مڵێنرێ شه‌وی هه‌ینی كوژرابێت.

به‌رپرسێكی پله‌به‌رزی پۆلیسی لوبنان  وتی كه‌ ته‌رمی رێبێكا دایێكس رۆژی شه‌ممه‌ له‌ قه‌راخ ئۆتۆبانێك له‌ به‌یرووتی پایته‌ختی ئه‌م وڵاته‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌م به‌رپرسه‌ وتیشی خاتوو دایێكس كه‌ ته‌مه‌نی نزیكه‌ی سیی ساڵ ده‌بێت، ده‌ستدرێژیی سێكسیی كراوه‌ته‌سه‌ر و دواتریش خنكێنراوه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ خاتوو دایێكس یه‌كێك بووه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی پلاندانانی گه‌شه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌ریتانیا كه‌ له‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌م وڵاته‌ له‌ به‌یروت كاری كردووه‌ و له‌ سه‌ره‌تاكانی ئه‌مساڵه‌وه‌ ئه‌م پۆسته‌ی پێ سپێردراوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی لوبنان وتوویه‌تیی كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر كوژرانی خاتوو دایێكس ده‌ستیپێكردووه‌ و پزیشكی دادوه‌ریی بڕیاره‌ دووباره‌ تاوتوێی ته‌رمه‌كه‌ بكات.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.