Erbil 24°C شەممە 28 ئەیلوول 05:19

پاشاى سعودییه‌ خاوه‌نی قه‌ڵاى لویس پاشاى چوارده‌مینى فه‌ره‌نسییه‌

له‌ ساڵى 2015 به‌ 300 ملیۆن دۆلار فرۆشراوه‌
پاشاى سعودییه‌ خاوه‌نی قه‌ڵاى لویس پاشاى چوارده‌مینى فه‌ره‌نسییه‌
کوردستان TV
100%

كوڕى پاشاى سعودییه‌ محمد بن سه‌لمان خاوه‌نى گرانترین قه‌ڵایه‌ كه‌ له‌ ساڵى 2015 به‌ 300 ملیۆن دۆلار فرۆشراوه‌  .

قه‌ڵاى پاشاى فه‌ره‌نسى لویسى چوارده‌مین كه‌ به‌ دریژایى 72 ساڵ حكومڕانى وڵاته‌كه‌ى كردووه‌ و هه‌ر له‌ناو باغى ئه‌و قه‌ڵایه‌ لویسى چوارده‌م تاجى پاشاى له‌سه‌ر كردووه‌ و دواجار حوكمى وڵاتى فه‌ره‌نساى كردووه‌ . 

ئه‌م قه‌ڵایه‌ له‌سه‌ر رووبه‌رى 5000 مه‌تر چوارگۆشه‌ دروستكراوه‌ و ده‌ورى به‌ 7000 مه‌تر چوارگۆشه‌ له‌ باخچه‌و و زه‌وییكى فراوان گیراوه‌ و هه‌روه‌ها له‌ ناو قه‌ڵاكه‌ سینه‌ما و ئه‌كوا پارك و كوگاى شه‌راب و سه‌قفى قه‌ڵاكه‌ به‌ تابلو رازاوه‌ته‌وه‌ به‌ شێوازى فریسكو .

ئه‌م قه‌ڵایه‌ خاوه‌نداریتى له‌ لایه‌ن كۆمپانیاى وه‌به‌رهێنانى هه‌شت وه‌ بووه‌ كه‌ دامه‌زراندن ئه‌م كۆمپانیایه‌ له‌ لایه‌ن كه‌سایه‌تى شازاده‌ى سعودییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ى ده‌بات . 

هه‌مان كۆمپانیا كه‌شتیكى سه‌ر ده‌ریایى سه‌رنج ڕاكێشى كڕیوه‌ به‌ بڕى 400 ملیۆن دۆلار بۆ شازاده‌ى سعودییه‌ له‌ ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌سه‌ڵات داریكى ڕووسى له‌ ساڵى 2015 . 

هه‌روه‌ها مانگى پێشوو شازاده‌ موحه‌مه‌د بن سه‌لمانى كوڕى پاشاى سعودیه‌ تابلۆیه‌كى داڤینشى گران به‌هاى كرى به‌ برى 450 ملیۆن دۆلار . 

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ پاشاى سعودیه‌ سه‌رمایه‌دارانێكى زۆرى وڵاته‌كى ده‌ستگیر كرد له‌ ئوتێلى ریتز كارڵتونى ریاز ده‌ست به‌سه‌ر بوون و ده‌نگۆى ئه‌وه‌ هه‌بوو كه‌ به‌ پاره‌یه‌كى زۆر به‌رده‌درین و ئه‌و ده‌ستگیره‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گریته‌وه‌ كه‌ حكومه‌تى سعودیه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ دابوو كه‌ پاره‌یه‌كى زۆر و به‌ ڕێگایه‌كى نا یاسایى په‌یدا كراوه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ به‌ناوبانگانه‌ .

پاشاى سعودیه‌ له‌م دوایانه‌دا ده‌ستى به‌ گوڕانكاریه‌كى زۆر كرد له‌ وڵاته‌كه‌ى وه‌ك ڕێگای به‌ ئافره‌تان دا شوفێرى بكه‌ن و سینه‌مای كرده‌وه‌. 

شا سه‌لمانى سعودیه‌ چاودێرى چاره‌سازى پڕۆژه‌یه‌ك ده‌كات به‌ ناوى خه‌ون و هه‌وڵى ئه‌وه‌ ده‌دات كه‌ ژیان و بۆچوونى وڵاته‌كى بگۆڕێت تا ساڵى 2030 به‌ دوور خستنه‌وه‌ له‌ بوارى نه‌وت و رێكخستنه‌وه‌ى حیسابات و هاوسه‌نگ كردنى .


وه‌رگێڕان / سیروان عه‌زیز 
 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.