به‌رێوه‌به‌ری پێشووتری ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا رایده‌گه‌ێنێ، عێراق به‌ره‌و بهشیعهبوونی ته‌واو ده‌ڕوات و ئه‌مریكاش له به‌رامبه‌ر ئه‌و كرده‌وانه‌ی ئێران ده‌سته‌وه‌ستانه.
مایكڵ هایدن ، به‌رێوه‌به‌ری پێشووتری ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا و سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: عێراق به‌ره‌و بهشیعهبوونی ته‌واو ده‌ڕوات و فشاره‌كانی ته‌هرانیش له‌سه‌ر به‌غدا به به‌رده‌وامی له زیادبووندایه‌و ویلایه‌ته یكگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش له به‌رامبه‌ر ئه‌و كرده‌وانه‌ی ئێران ده‌سته‌وه‌ستانه.
هه‌روه‌ها گوتی: میلیشیاكانی عێراق كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیری ده‌كرێن، رۆژ به رۆژ به‌هێزترده‌بن و كێشه بۆ حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا دروست ده‌كه‌ن.
گوتیشی: له ئێستادا میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ئه‌وه‌ی سیفه‌تێكی فه‌رمی وه‌ربگرن ، ده‌یانه‌وێ خۆیان تێكه‌ڵ به هێزه‌كانی ئه‌منییه‌كانی عێراق بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی عێراق ناكات و عێراق به‌ره‌و به شیعه بوونی ته‌واو ده‌بات.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.