Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 10:34

بزانه‌ ئه‌م شه‌و خۆبه‌خشه‌ که‌رکوکیه‌کان چیان به‌ هێزه‌ عێراقیه‌کانیان کردووه‌

كوردى شارى كه‌ركوك وه‌ك داگیركه‌ر ده‌ڕواننه‌ چه‌كدارانى عێراقى
Kirkuk Peshmarga Statue
کوردستان TV
100%

ئه‌م شه‌و له‌ شارى كه‌ركوك له‌ دوو شوێنى جیاواز له‌لایه‌ن چه‌كدارانى نه‌ناسراو ته‌قه‌ له‌ میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى و باره‌گاى به‌ره‌ى توركمانى كراوه‌ وبه‌و هۆیه‌شه‌وه‌ رووبه‌ رووبونه‌وه‌ى چڕ دروست بووه‌و زیانى گیانیشى لێكه‌وتۆته‌وه‌

 سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌ شارى كه‌ركوك به‌ ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستانى راگه‌یاند ئه‌م شه‌و له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكى نه‌ناسراو له‌گه‌ره‌كى موسه‌لڵاى شارى كه‌ركوك دوو نارنجۆك هه‌ڵدراوه‌ته‌ یه‌كێك له‌باره‌گاكانى به‌ره‌ى توركمانى به‌و هۆیه‌وه‌ شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ دروست بووه‌ و تا ئێستاش زیانه‌ گیانى و مادییه‌كان نه‌زاندراوه‌

هه‌مان سه‌رچاوه‌ باس له‌وه‌ش ده‌كات له‌ نزیك بازگه‌ى نێوان شاره‌دێى له‌یلان و شارى كه‌ركوك نزیك كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى نیشته‌جێبوون (شوقەکان) (پەنجا عەلی) خۆبه‌خشانى كوردى كه‌ركوك ته‌قه‌یان له‌ هێزه‌ كانى حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراق كردووه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ شه‌ڕه‌ ته‌قه‌یه‌كى چڕله‌ نێوانیاندا روویداوه‌ و كه‌سێكى عه‌ره‌ب بەناوى (حەسەن سه‌ڵاح محەمەد)بریندار بووه‌و زیانى هێزه‌ كانى عێراقیش نه‌زاندراوه‌

شایه‌نى باسه‌ له‌ دواى رووداوى 16ى ئۆكتۆبه‌ر شه‌وانه‌ شارى كه‌ركوك به‌ نائارامى رۆژ ده‌كاته‌وه‌ شه‌و نییه‌ ته‌قه‌ له‌ میلیشیاكان و هێزه‌ كانى عێراق نه‌كرێت ، كوردى شارى كه‌ركوك وه‌ك داگیركه‌ر ده‌ڕواننه‌ چه‌كدارانى عێراقى بۆیه‌ شه‌وانه‌ به‌ شێوه‌ى گروپى خۆبه‌خش ده‌ست له‌و هێزانه‌ ده‌وه‌شێنن

داڕشتنه‌وه‌: زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌د

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.