Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 18:03

رۆژ که‌ریم 20 گۆرانی ئاماده‌یه‌

نیازی وایه‌ سه‌رجه‌م تراكه‌كانی نێو ئه‌لبومه‌كه‌ كلیپ بكات
کوردستان TV
100%


هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ (رۆژ كه‌ریم) چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ ئێستا كۆتایی هێنا به‌ كاری وێنه‌گرتنی ڤیدیۆ كلیپێكی تازه‌ له‌ ژێر ناوی "بمبووره‌" .

ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی یه‌كێكه‌ له‌ تراكی نێو ئه‌لبومه‌ تازه‌كه‌ی كه‌ ئه‌مساڵ بڵاویكرده‌وه‌ به‌ ناوی "بچرپێنه‌"،ناوبراو نیازی وایه‌ سه‌رجه‌م تراكه‌كانی نێو ئه‌لبومه‌كه‌ كلیپ بكات .

تیكستی ئه‌و گۆرانییه‌ له‌ لایه‌ن "هێمن شێخ عومه‌ر" نووسراوه‌ و ئاوازه‌كه‌شی هونه‌رمه‌ند" رۆژ كه‌ریم" خوی دایناوه‌،به‌شێك له‌ وێنه‌گرتنی  ئه‌و به‌رهه‌مه‌ له‌ وڵاتی سوید له‌ لایه‌ن  ده‌رهێنه‌ر "هه‌ردی عومه‌ر" به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی له‌ كوردستان له‌ لایه‌ن وێنه‌گر" زانكۆ ئیسماعیل" ئه‌نجامدراوه‌ .

له‌ كۆتاییدا هونه‌رمه‌ند" رۆژ كه‌ریم" ئاشكرایده‌كات له‌ ئێستادا 20 گۆرانی ئاماده‌یه‌ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ به‌لام نازانێت چۆن و به‌ چی بڵاویان بكاته‌وه‌.

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.