Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 15:28

ئێستا له‌ هه‌ولێره‌

ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ لێره‌ له‌ هه‌ولێر سازده‌كات
کوردستان TV
100%


به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چه‌ند كۆنسێرتێك گۆرانیبێژی ناسراوی لوبنان (حه‌سنا مه‌ته‌ر) سه‌ردانی  شاری هه‌ولێری كرد و ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ لێره‌ له‌ هه‌ولێر سازده‌كات.

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ رایده‌گه‌یێنێت ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ولێر شارێكی ئارامه‌ زنجیره‌یه‌ك به‌رنامه‌ی  له‌ چه‌ند وڵاتێك هه‌لوه‌شاندۆته‌وه‌ و بۆ سه‌ری ساڵ چه‌ند كۆنسێرتێك له‌و شاره‌ ئه‌نجامده‌دات، وتیشی ئه‌م پێنج شه‌ممه‌یه‌ یه‌كه‌م كۆنسێرتی خۆی له‌ هۆتێلی (مه‌سایا) له‌ هه‌ولێر سازدوكات .

ده‌رباره‌ی تازه‌ترین كاری هونه‌ری "حه‌سنا" ئاشكرایكرد له‌ به‌رنامه‌ی دایه‌ گۆرانییه‌ك  بۆ كوردستان له‌ ژێر ناوی (عیدك یا كوردستان) تۆمار بكات و له‌م نزیكانه‌ ده‌ست به‌ وێنه‌گرتنی بكات.

جێی باسه‌ ئه‌و گۆرانییه‌ تازه‌ی ناوبراو له‌ ئاوازی ( هه‌ڵكه‌وت زاهیر) ه‌و ،كه‌ریم عێراقیش تێكسته‌كه‌ی نووسیوه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.