گۆرانیبێژی ناسراوی شاری سلێمانی (نیان عه‌بدولڵا) له ساڵی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و تا ئێستا خاوه‌نی چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه.
دوای چه‌ند مانگێك له وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری له وڵاتی ئه‌ڵمانیا و جێگیربوونی بارودۆخی ته‌ندروستی هونه‌رمه‌ند "نیان عه‌بدولڵا" ده‌ست به كاری هونه‌ری ده‌كاته‌وه و گۆرانییه‌كی تازه كلیپ ده‌كات .
ئه‌و هونه‌رمه‌نده له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی "فه‌یسبووك" له كاتی كلیپكردنی گۆرانییه تازه‌كه‌ی و بۆ ئه‌وه‌ی ناوی به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی ئاشكرا بكات ،چه‌ند وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.