Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 06:26

فیلمی کوردی (بێده‌نگی ئاسمان) خه‌ڵاتی فیستیڤاڵێکی ئه‌مریکی پێ به‌خشرا

به‌شداری زیاتر له‌ ٤٠ فیستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانیدا كردووه‌
flem bedan'g asman
کوردستان TV
100%

فیلمی بێده‌نگی ئاسمان، نوێترین به‌رهه‌می سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كره‌ ده‌رهێنه‌ر رایگه‌یاند: فیلمه‌كه‌م (بێده‌نگی ئاسمان) له‌ خولی ٢٠١٧ی فیستیڤاڵی خه‌ڵاته‌كانی فیلمی باكووری ئه‌مریكا، خه‌ڵاتی زیوینی پێ به‌خشرا".

شایانی باسه‌ سیناریۆی فیلمه‌كه‌ له‌لایه‌ن پشتیوان عه‌بدوڵڵاوه‌ نووسراوه‌ و كاری گرافیك و ده‌نگ له‌لایه‌ن سه‌باح شه‌هدی و كاری میوزیكی فیلمه‌كه‌ش رامتین لهۆنی جێبه‌جێی كردووه‌، ماوه‌ی فیلمه‌كه‌ ١٠٠ چركه‌یه‌ و به‌رهه‌می سالی ٢٠١٧یه‌،  له‌ ماوه‌ی ته‌نیا ٤ مانگدا به‌شداری زیاتر له‌ ٤٠ فیستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانیدا كردووه‌ و چه‌ندین خه‌ڵاتی پێ به‌خشراوه‌.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس

 

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.