حەیدەر عەبادی ستایشی هێزەکانی پێشمەرگەی بۆ بەیاننامەی سەرکەوتن بەسەر داعشدا لە عێراق زیاد کرد.
حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ناوی پێشمەرگەی بۆ راگەیێندراوەکەی لەبارەی کۆتاییهاتنی شەڕی داعش لە عێراق زیادکرد، ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی شەممە بەبێ ناوهێنانی پێشمەرگە پیرۆزبایی لە کۆتاییهاتنی شەڕی داعش کرد لە عێراق.
ناونەهێنانی پێشمەرگە کاردانەوەی هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە. وەزارەتی پێشمەرگە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و بە عەبادی راگەیاند: تێناگه‌ین چۆن وێژدانى ئارام ده‌بێت؟ به چ رووێکەوە له گه‌لى كوردستان چاوه‌ڕوان ده‌كات ئینتیمایان بۆ عێراق هه‌بێت؟.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕاگه‌یه‌نراوێكیان سه‌باره‌ت به گوتاره‌كه‌ی دوێنێی عه‌بادی بڵاوكرده‌وه و له‌میانه‌دا ده‌ڵێن به هۆی گوتاره‌كه‌ی عه‌بادی، له باره‌ی سه‌ركه‌وتنی عێراقییه‌كان، تووشی شۆك بوونه كاتێك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باسی پێشمه‌رگه‌ی نه‌كردووه و رۆڵی ئه‌وانی له شه‌ڕی دژی داعش فه‌رامۆش كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.