هونه‌رمه‌ندی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (نه‌وید زه‌ردی) تازه‌ترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه بریتییه له گۆرانییه‌ك له ژێر ناوی "پیرۆزه"
بلاوكرده‌وه .
گۆرانی "پیرۆزه" له ئێستادا كلیپ نه‌كراوه به‌ڵام به سوود وه‌رگرتن له چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی هونه‌رمه‌ندانی دیكه به شێوه‌ی ڤیدیۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه .
ئه‌و هونه‌رمه‌نده خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، چه‌ند ساڵێكه ده‌ستی به گۆرانیگوتن كردووه و خاوه‌نی ژماره‌یك گۆرانی و كلیپه و دوایین به‌رهه‌میشی كه دوو مانگ پێش ئێستا بوو بریتی‌بوو له گۆرانییه‌كی دوێتی به ناوی "ئیشقت" له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند هه‌ردی سه‌لامی بڵاوكرایه‌وه .
جێی باسه ،تێكست و ئاوازی ئه‌و گۆرانیه له لایه‌ن خودی هونه‌رمه‌ند "نه‌وید" دانراوه و "ماجید كازمی" یش كاری دابه‌شكردنی موزیكی بۆ ئه‌نجامداوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.